ئابووریجیهانڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

ئیدارەی ترەمپ داوا دەکات بە زویی هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە

باسک نێت

ئیدارەی ترەمپ داوا دەکات بە زویی هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، داوا لە عێراق دەکات دەستبەجێ نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکاتەوە.

ئاماژە بەوە دەکات، ئیدارەی ترەمپ پێی وایە فرۆشی نەوتی کوردستان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتی خاو.

چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە ئیدارەی سەرۆک ترامپ گوشار دەخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بدات یان لەگەڵ ئێراندا ڕووبەڕووی سزا ببێتەوە.

باسی لەوەشکردووە دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنی نەوتی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەگەری دابەزینی هەناردەکردنی نەوتی ئێران کە واشنتن بەڵێنی داوە وەک بەشێک لە هەڵمەتی “ئەوپەڕی فشار”ی ترەمپ بۆ سەر تاران کەم بکاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close