
بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت، دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
باسک نێت
تیمی بەرگریی شارستانی تونس
لە نزیک کەناراوەکانی تونس لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەران ژێرئاو کەوت و زۆربەی کۆچبەرەکان رزگار کران.
لە ئەنجامی رووداوەکە 27 کۆچبەر خنکاون و لەنێویاندا ژن و منداڵی تێدایە.
رووداوەکە لەنزیک کەناراوەکانی زنیجیرە دوورگەکانی قرقنە لە رۆژئاوای توونس روویداوە و کۆچبەرەکان ویستوویانە لەرێگەی ئەو بەلەمەوە و بە قاچاخ خۆیان بگەیێننە ئەورووپا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



