
نوری مالیكی:
لەهیچ لایەكی قبوڵناكەین باس لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بكات
باسک نێت
نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە:
ئەوەی لە سوریا رویدا كتوپڕ نەبوو بەڵكو پێشینەی هەبوو.
دوای روخانی ئەسەد، قەوارەی زایۆنی بەرەو نزیكی دیمەشق رۆیشتووەو لوبنانیش گەمارۆدەدرێت.
دۆزی فەلەستیتن لاوازدەبێت و دوای كەوتنی ئەسەد ئوردون هەڕەشەی دەكەوێتە سەر، توركیا هەژمونی فروانتر دەكات و رەشەبای هەڕەشە دەگاتە میسرو ئیمارات و سعودیە.
هەوڵی پارچەكردنی سوریا نادەین و دەستوەردان ناكەین لەكاروباری.
یەكڕیزی نیشتمانی و هۆشمەندی هێزە سیاسەكانی، دەبێتە بەربەستێكی رێگر بۆ پارێزگاریكردن لە پرۆسەی سیاسی.
حزبی بەعسی قەدەغەكراو لێزانە لەنانەوەوی ئاشوب و پیلانگێڕی، پێویستە لەلایەن كۆمەڵگەو دەزگا ئەمنیەكانەوە راوەدوبنرێن.
ئەركی لێپرسینەوەو دادپەروەری ئەوەیە بەعسیەكان دزە نەكەنە ناو دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەردەوامبێت لەكاركردن بەگوێرەی دەستورو سوننە ناكاتە ئامانج.
داوای ئاشتەوایی لەهەموان دەكەم،وئێمەو رەوتی سەدر لەیەك قوتابخانەین و پێوێستە پێكەوە هەنگاو بەرەو پرۆسەی بونیادنانی دەوڵەت بنێین.
بەشداری رەوتی سەدر پێویستە بۆ پرۆسەی سیاسی و هیچ هێلێكی سورمان نیە لە هاوپەیمانێتیكردن.
هیچ هاوپەیمانێتیەك بوونی نیەو چوارچێوەی هامەهەنگیش تائێستا رێككەوتنی نەكردووە بۆ بەشداریكردن بە یەك لیست لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.
هەمواری یاسای هەڵبژاردن دوای پشوی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێنەڕوو.
لە هیچ لایەنێكی قوڵناكەین باس لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بكات، بەتایبەت كە دامەزراوەیەكی فەرمییە پەیوەستە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و پێویست بە هیچ هەستیارییەك ناكات
پێویستە میكانێزمێك بدۆزرێتەوە بۆ رێكخستنی چەك و تەنها لەژێر دەستی ئیدارەی دەوڵەتدابێت.




