كوردستانهەواڵ

لە مەودوا فرۆشیارانی سیمکارتی بێ مۆڵەتی سزادەدرێن

وەزارەتی ناوخۆ سزادانی فرۆشیارانی سیمکارتی بێ مۆڵەتی دەست پێکرد

باسک نێت

هێمن میرانی بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی كۆنترۆڵكردنی سیمكارتی بێ مۆڵەت، ژمارەیەك دوكان لەلایەن پۆلیسی رێكاری لە هەولێر داخران و ڕێوشوێنی یاسایی و دارایی توند لە بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.

بەگوێرەی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، هەر بریكارێكی كۆمپانیاكانی مۆبایل یان هەر فرۆشگە و دوكاندارێك، بێ تۆماركردن و گواستنەوەی خاوەندارێتی، سیمكارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بفرۆشێ، بە بڕی سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

وەزارەتی ناوخۆ رژدە لە سنووردانان بۆ ئەوانەی بیانەوێ یان بە بێ ئاگایی، بەشداری دەكەن لەگەڵ تاوانكاران و سیمكارتیان پێ دەفرۆشن، بۆ ئەوەی چەندان جۆری تاوان ئەنجام بدەن.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك ڕێنوێنیی بڵاو كردەوە كە نابێت هیچ كەسێك سیمكارتی بێ‌ مۆڵەت بفرۆشرێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close