
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی ، هەشت ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت، دەشڵێت؛ پشووەکە تایبەت دەبێت بە چەند چین و توێژێک.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2024، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری ڕۆژانی 15-11-2024 بۆ 23-11-2024 پشوو دەبێت.
ئاشکراشیکرد، پشووەکە بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خوێندکاران لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوورن.
جەختی لەوەشکردەوە، ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوورن، بۆ ئامادەبوون لە هەمان کاتدا تاوەکو بتوانن بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیدا بکەن.




