ئابووریڕاپۆرت

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024
بە بەهای (73 ملیار) دۆلار بڕی (931 ملیۆن) بەرمیل نەوت فرۆشراوە

پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سێ چارەکی یەکەمی 2024؛

هەناردەی نەوتی بەسرە گەیشتووە بە سەرو (922 ملیۆن و 641 هەزار) بەرمیل نەوت و زیاتر لە (73 ملیار و 42 ملیۆن) دۆلار داهاتەکەی بووە.
لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک نزیکەی (6 ملیۆن) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی نەوتی گەیارەو نزیکەی (2 ملیۆن و 706 هەزار) بەرمیل هەناردەی ئوردن کراوە، داهاتەکەشیان نزیک لە (610 ملیۆن و 860 هەزار) دۆلار بووە.

بەگشتی لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ عێراق، نزیک لە (931 ملیۆن و 255 هەزار) بەرمیل نەوتی بە بەهای پتر لە (73 ملیار و 653 ملیۆن) دۆلار و بە تێکرای ڕۆژانە (3 ملیۆن و 398 هەزار و 770) بەرمیل نەوت هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی بە (79) دۆلار فرۆشتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close