بزووتنهوهی ئیسلامیكوردستاننوسەران
ئەمجارە چوار شوان قەڵادزەیی دەبەینە پەرلەمان

ئەمجارە
چوار شوان قەڵادزەیی دەبەینە پەرلەمان
ئەمجارە ئیسلامیەكان و ئیسلامخوازان و خەڵكی كوردستان وەك وەفایەك و ئەركی ئیمانیی و ویژدانیی خۆیان، بزووتنەوە تاقی دەكەنەوە و لە بری یەك دكتۆر شوان قەڵادزەیی بەڕەحمەت بێت كە هەر خۆی پەڕلەمانێك بوو،
چوار بۆ پێنج شوانی تر دەبەنە پەرلەمان و پاش دەیان ساڵ كە دەنگیان بەملاولا داوە یان دەنگیان نەداوە، دەنگ دەدەن بەو لیستەی كە كەرامەت و شكۆ و ئەخلاق و مافەكانیان بە دەنگی بەرز دەپارێزن و سازش لەسەر میتۆدەكانی ئیسلام و شەرعی پەروەردگار و قووتی هاوڵاتیان ناكەن.
با بیبینین ئەمجارە چۆن مەعادەلەكە دەگۆڕێت و هەندێك دەنگی هێندە كەم دەكات شۆك دەبن و بزووتنەوەی ئیسلامییش بە ژمارەی ١٩٨ دەنگەكانی لە هەر سێ بازنەی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێتە باسی میدیا و شەقام و ڕای گشتیی.
✍️ئاری عەبدولەتیف✍️باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




