كوردستانهەواڵ

بایکۆت دەستی پێکرد ، داوا دەکەن کەس سەردانیان نەکات

بایکۆتە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەردانی فریاکەوتنی کەلار مەکە

باسک نێت – کەلار

رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری شەھید ھەژار لە کەلار ڕایگەیاند لە کاتژمێر 8ــی شەوی رابردووەوە، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، بایکۆتی دەوامیان کردووە و نەخۆشخانەکەیان جێهێشتووە، بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە، پێیان وتووین تا مووچەیان پێنەدرێت، ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.”

داوایشی کرد، لە ئێستادا ھیچ نەخۆشێک سەردانیان نەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر و تەنھا حاڵەتە گەرمەکانی وەک، بەرکەوتنی فیشەک و رووداوی ھاتوچۆ و کەوتنەخوارەوە، لە نەخۆشخانەکەیان چارەسەر دەکرێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close