
باسک نێت
تەنها لە سێ مانگی رابردوودا 17 حزبى عێراقی نوێ لە فەرمانگەى تایبەت بە تۆمارکردنى حزب و لایەنەکان ناوى خۆیان تۆمارکردووە بەمەش ژمارەى حزبە فەرمییەکانى عێراق گەیشتە 425 حزب، لەکۆی ئەو ژمارەیەش ژمارەیەکى زۆر کەمیان دەگەنە بەدەستهێنانى کورسیى پەرلەمانى.
ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردۆتەوە، زۆرینەیان بۆ پشتیوانیکردنى حزبە گەورەکانن و بەشێوەیەکى دیکە خۆیان نیشانى هاووڵاتیان دەدەنەوە.
لە رۆژنامەکەدا هاتووە عێراق لەسەر ئاستى ناوچەکە یەکەم وڵاتە لە زۆی ژمارەى حزبەکانیدا، بەگوێرەى فەرمانگەى تۆمارکردنى ناوى لایەنە سیاسیەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان 60%ـى ئەم حزبانە هیچ چالاکییەک و تەنانەت بارەگایەکیشان نییە و زۆرینەشیان بانگەشەى مەدەنیەت و شارستانیەت و دیموکراسیەت دەکەن و لە راستیشدا وانییە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




