
رۆیتەرز:
تا ئێستا تاران و واشنتۆن دوورن لە گەیشتن بە رێككەوتن؛ ئێران داواكارییە زیاد لە پێویستەكانی ئەمریكا رەتدەكاتەوە
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز” لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێران بڵاویكردووەتەوە، تاران و واشنتۆن هێشتا دوورن لە گەیشتن بە رێککەوتن و تاران داواکارییە زیاد لە پێویستەكانی ئەمریکا رەتدەكاتەوە.
ئەو بەرپرسە جەختی لەوە کردەوە، دەبێت مەرجەکانی ئێران جێبەجێ بکرێن پێش ئەوەی گەرووی هورمز بکرێتەوە و دوای ئەوە گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا نێوەندگیران بەجدی کاردەکەن بۆ لێكنزیكردنەوەی دیدگای تاران و واشنتۆن، هۆشداریشیداوە لە وەڵامدانەوەی توندی هەر هێرشێکی ئەمریکی، لە ناوخۆی ناوچەکەو دەرەوەشی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




