جیهانڕاپۆرتهەواڵ

پێنج وڵات ئیسلام تێیاندا بەخێرایی گەشە دەکات

پێنج وڵاتی نائیسلامی کە ئیسلام تێیاندا بەخێرایی گەشە دەکات

باسک نێت
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئاینی ئیسلام لە چەندین وڵاتی جیهاندا کە زۆرینەی دانیشتووانەکەیان پەیڕەوی ئاینەکانی دیکەن، گەشەیەکی خێرا و بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. لێرەدا ئاماژە بە پێنج لە دیارترین ئەو وڵاتانە دەکەین:

ڕووسیا: سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی دانیشتووانەکەی مەسیحین، بەڵام ئیسلام بووەتە دووەم گەورەترین ئاین لە وڵاتەکەدا و ڕێژەی موسڵمانان بەردەوام لە هەڵکشانێکی خێرادایە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: لە وڵاتێکدا کە زۆرینەی مەسیحین، بەپێی داتاکانی ناوەندی توێژینەوەی (Pew Research)، ئیسلام وەک خێراترین ئاین لە ڕووی گەشەکردنەوە لە ئەمریکا دادەنرێت.

یابان: لەم ساڵانەی دواییدا ئیسلام گەشەیەکی ڕێژەیی و زۆر خێرای تۆمارکردووە. بەهۆی موسڵمانبوونی بەشێک لە هاووڵاتیانی یابانی، ژمارەی مزگەوتەکان لە چەند دانەیەکەوە بۆ زیاتر لە ١٠٠ مزگەوت بەرزبووەتەوە.

کۆریای باشوور: لەکاتێکدا زۆرینەی دانیشتووانەکەی بێ‌ئاین یان مەسیحین، بەڵام ئیسلام لە گەشەکردنی بەردەوامدایە و کردنەوەی ناوەندە ئیسلامییەکان لەو وڵاتەدا ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

بەرازیل: هەرچەندە بە گەورەترین وڵاتی مەسیحیی کاتۆلیک لە جیهاندا دادەنرێت، بەڵام بەهۆی چالاکییەکانی ناوەندەکانی بانگەوازەوە، ڕووکردنی هاووڵاتیان بۆ ئاینی ئیسلام و ژمارەی موسڵمانان تێیدا بەخێراییەکی زۆر ڕووی لە زیادبوون کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close