جیهانڕاپۆرتهەواڵ

پەیامێكی نهێنی عراقچی بۆ واشنتۆن ترەمپی راگرت لە هێرشكردنە سەر ئێران

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست:
پەیامێكی نهێنی عراقچی بۆ واشنتۆن ترەمپی راگرت لە هێرشكردنە سەر ئێران
باسک نێت
رۆژنامەی “واشنتۆن پۆست” لە راپۆرتێكدا، وردەکارییەکانی پشت پەردەی ئەو شەوەی هەفتەی رابردووی ئاشکرا کردووە کە ناوچەکەی لە لێواری هێرشێكی گەورەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران راگرت.

بەگوێرەی رۆژنامەكە، پەیامێکی کورتی “نهێنی” وەزیری دەرەوەی ئێران بووە هۆی راگرتنی دۆناڵد ترەمپ لە دەركردنی فەرمانی هێرشی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە کاردانەوەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی کورتى بۆ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا ناردووە، تیایدا بەڵێنێکی چاوەڕواننەكراوی ئێرانی لەخۆگرتبوو بەوەی دەستبەجێ کوشتنی خۆپیشاندەران رابگرێت و بڕیاری لەسێدارەدانی نزیکەی ٨٠٠ سەرکردەی دەستگیرکراوى ناڕەزایەتیەكان هەڵبوەشێنێتەوە.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە رایگەیاندووە: ئەم پەیامە بووە هۆی هێوكردنەوەی دۆخەكەو ترەمپ بڕیاریدا هێرشە سەربازییەکە دوابخات بۆ چاودێریکردنی پابەندبوونی تاران بە بەڵێنەکانی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close