ڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

بڕی ئەو هاوکارییانەی کە تائێستا بۆچەمچەماڵ کۆکراونەتەوە ئاشکراکرا

بڕی هاوکارییەکانی چەمچەماڵ راگەیاندرا

بڕی ئەو هاوکارییانەی کە تائێستا بۆچەمچەماڵ کۆکراونەتەوە ئاشکراکرا.

باسک نێت – چەمچەماڵ

لیژنەی بوژاندنەوەی چەمچەماڵ بڕی ئەو هاوکارییانەی کە بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ کۆکراونەتەوە رادەگەیەنێت.

لیژنەی بوژانەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، کاری خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆتاییهاتووە و رێکارەکانی قەرەبووکردنەوە ماوە، هەروەها بڕی هاوکارییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار دینار و 360 ملیۆن دینار.
هاوکات لەبارەی چۆنیەتی وەرگرتنی قەرەبووەکەوە، ئاشكرایکرد، زیانلێکەوتووان لە رێگەی چەکێکەوە پارەکانیان بە کاش وەردەگرن، قەرەبووی لەپێشینە ماڵەکان، ئۆتۆمبێل و دواتر شوێنە بازرگانییەکان دەبێت.

لیژنەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، قەرەبووەکە بەشێوەیەکە زیانلێکەوتووان بتوانن بە زیادەوە ئەو کەلوپەلانەیان بکڕنەوە کە زیانیان پێگەیشتووە و سود لە قەرەبوووەکە وەربگرنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close