ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

ئەنجامی بەرایی سەرژمێرییەکەی ساڵی ڕابردووی دانیشتووانی عێراق بڵاوکرایەوە

ئەنجامی بەرایی سەرژمێرییەکەی ساڵی ڕابردووی دانیشتووانی عێراق بڵاوکرایەوە

باسک نێت
دوای ساڵێک لەئەنجامدانی، ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بڵاوکرایەوە.

لەوبارەیەوە محەمەد عەلی تەمیم؛ وەزیری پلاندانانی عیراق ڕایگەیاند: كۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عیراق بەبیانییەكانیشەوە، زیاتر لە 46 ملیۆن كەسەو لەسەدا 35ی دانیشتووانی وڵات گەنجن.

بەپێی ئەنجامەکە، ژمارەی خێزانەكانی وڵاتەكە هەشت ملیۆن و 450 هەزار خێزانە، ژمارەی ئەو خێزانانەی لەلایەن پیاوانەوە سەرپەرشتی دەكرێن زیاتر لە 7 ملیۆنەو 910 هەزار خێزانیش لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەكرێن.

ئەنجامەکە ئاشکرایدەکات: زیاتر لە 23 ملیۆن كەس لەڕەگەزی نێرو زیاتر لە 22 ملیۆن كەسیش لەڕەگەزی مێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ژمارەی ئەندامی خێزانەكان بەتێكرایی پێنج ئەندامە، بەڵام خێزانەكانی باشووری عێراق گەورەترن لەخێزانەكانی باكوورو خۆرئاوای وڵاتەكە، لەسەدا 35ی عێراقییەكان گەنجن، زیاتر لە 27 ملیۆن عێراقییش تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 45 ساڵانەو 60%ی دانیشتووانەکەی پێكدەهێنن، یەك ملیۆن و 166 هەزار كەسیش تەمەنیان سەرو 65 ساڵانەوەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close