جیهانڕاپۆرتهەواڵ

” دایکی هەموو بۆمبەکان” چیە ؟ ئایا ئەمریکا بەکاریدێنێت دژی ئێران؟

باسک نێت

کەناڵی ئێن بی سی نیوز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ئاماژەی بە توانای بۆمبڕێژی ئەو وڵاتە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی “فۆردۆ” کرد و دەڵێت ئەو بنکە ئەتۆمییەی ئێران یەکێکە لە سەختترین و خۆڕاگرترین ئامانجەکان کە لە قووڵایی شاخەکاندایە.

کەناڵی ئێن بی سی نیوز نووسیویەتی، ئەگەر ترەمپ بیەوێت هێرش بکاتە سەر ئەم دامەزراوانە، پێدەچێت پەنا بۆ یەکێک لە دەگمەنترین چەکەکانی ئەمریکا ببات: ئەویش ئەوەی پێی دەوترێت “بۆمبڕێژی پەناگەکان”.

نووسیویەتی، دامەزراوەی فۆردۆ پێویستی بە گەورەترینی ئەم چەکانە هەیە، بە ناوی ئامێری گەورەی GBU-57 کە تەنها فڕۆکەی بۆمبڕێژی B-52 یان B-2 دەتوانن بیگوازنەوە.

ئەم چەکە بەشێکە لە خێزانێکی ئەو چەکانەی کە بە “دایکی هەموو بۆمبەکان” ناسراون. باسک نێت.کەناڵی NBC News نووسیویەتی ئەم بۆمبە بە وردی ڕێنمایی دەکرێت بە تایبەتی بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ئامانجانەی کە زۆر بەهێزن و لە قووڵایی زەویدان.

شارەزایان پێیان وایە کە بۆمبەکە پێش تەقینەوەی دەتوانێت لانیکەم 60 مەتر بچێتە ناو زەوییەوە. بە پێی ئەوەی کە دامەزراوەی فۆردۆ نزیکەی 80 مەتر لە ژێر زەویەوە مەزەندە دەکرێت، پێدەچێت پێویستی بە دوو بۆمبی سەنگەرشکێن هەبێت بۆ لەناوبردنی.

ئیسرائیل دەڵێت کە ناتوانێت ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە بتەقێنێتەوە و ئەو جۆرە چەکەی نییە و تەنیا بە ئەمریکا دەکرێت. هاوکات دەشڵێت تاوەکو هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناونەبەین واز لە شەڕەکە ناهێنین.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close