
بەپێی زانیاریەکان لەهێرشی شەوی ڕابردوو، ئیسرائیل بۆیەکەمجار فڕۆکەی ئێف ۳٥ی بەکارهێناوە، کە ڕاداریش ناتوانێ ئاشکرای بکات، بەپێی شارەزایان ئەوە یەکەمجارە ئێف ۳٥ لە شەڕەکانی ناوچەکە بەکاربهێندرێت.
ئەوەی وەک گورزی سەرەکی سەیر دەکرێت، بەئامانجگرتنی گەورە پلەدارەکانی سوپای پاسدارانە، بەجۆرێک گورزێکی گەورەی مرۆیی بەر ئێران کەوتووە، ئاماژەشە کە دەکرێت وەک حیزبوڵا و حەماس، کەسایەتی گەورەتریش لە ئێران بەئامانج بگیرێت، ئەوە جگە لەو زیانە ژێرخانیانەی بەر پیشەسازی سەربازی ئێرانی و بنکەکانی بەرگری کەووتوە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




