
کەناڵی جەزیرە:
حەماس و نێردەی ئەمریکا گەیشتنە داڕشتنێك بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە لە دەوحە.
دەقەكە بریتییە لە ئاگربەستی 60 ڕۆژە و ئازادکردنی 10 زیندانی ئیسرائیلی بە دوو وەجبە و ئاڵوگۆڕی تەرم لە بەرامبەر زیندانییە فەلەستینییەکان.
پێنج بەندکراوی ئیسرائیلی لە یەکەم ڕۆژی ڕێککەوتنەکەدا ئازاد دەکرێن، لە ڕۆژی 60ی دیکەشدا پێنج بەندکراوی دیکە ئازاد دەکرێن.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ترەمپ گەرەنتی ئاگربەست لە ماوەی 60 ڕۆژ و کشانەوەی ئیسرائیل دەدات بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی مانگی یەکی ڕابردوو.
لە ڕێککەوتنەکەدا دیدگایەک بۆ بەردەوامبوونی ئاگربەستەکە دوای 60 ڕۆژەکە دیاریکراوە، لەگەڵ نێوەندگیرییەکان دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




