
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی:
لەچارەكی یەكەمی ئەمساڵدا قازانج بە رێژەی (١٣%) زیادیکردووە
باسک نێت
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی:
لەچارەكی یەكەمی ئەمساڵدا قازانج بە رێژەی (١٣%) زیادیکردووە
” لە (39) ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە (43) ملیۆن دۆلار”
قۆناغی یەکەمی پەرەپێدانی کێڵگەی چەمچەماڵ بە وەبەرهێنانی (١٦٠) ملیۆن دۆلار دەستپێکردووە
” خشتەیەكی کاتیی پێشکەشکراوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی فراوانکردنی كۆرمۆر”
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند: پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٥) لە (١٣٩)ملیۆن درهەم (٣٩ ملیۆن دۆلار) بۆ (١٥٨)ملیۆن درهەم (٤٣ ملیۆن دۆلار) بەرزبووەتەوەو، قازانجەكانی بە رێژەی (١٣%) زیادیکردووە، سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت.
ئاشكراشیكردووە: خشتەیەكی کاتیی پێشکەشکراوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی فراوانکردنی كۆرمۆر (٢٥٠) و تەواوکردنی تا چارەکی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٦) و، دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی پەرەپێدانی کێڵگەی چەمچەماڵ بە وەبەرهێنانى نزیکەی (١٦٠) ملیۆن دۆلار .