جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

محەمەد سوودانی و ئەحمەد شەرع بۆ یەکەمجار پەیوەندی تەلەفونیان ئەنجامدا

محەمەد سوودانی و ئەحمەد شەرع بۆ یەکەمجار پەیوەندی تەلەفونیان ئەنجامدا

باسک نێت

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق

محەمەد شیاع سوودانی، لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، سڵاوی جەژنی رەمەزانی ئاڵوگۆڕكردووە .

سودانی بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریاوە، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی سوریا کردووەو، جەختی لەسەر هەڵوێستی پتەوی عێراق کردەتەوە لە پشتیوانیكردنی بژاردنەکانی گەلی سوریا و، گرنگی بەشداری تەواوی تائیفەو پێکهاتەكان لە پڕۆسەی سیاسی.

سودانی لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا جەختیكردووە، عێراق دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا رەتدەكاتەوەو، پشتیوانی لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی و سەروەری سوریا دەكات.

هەموو دەستوەردانێكی دەرەكیش، هاوكات باسی لەگرنگی هاوکاریی هاوبەش کردەووەتەوە، لە روبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی داعش، جگە لە هاوکاریی لە بوارە ئابورییەکاندا.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close