جیهانڕاپۆرتهەواڵ

بڕیارێكی ترەمپ كاری رۆژنامەنوسان لە دەنگی ئەمریكاو چەند دەزگایەكی تری راگەیاندن راگیرا

بە بڕیارێكی ترەمپ كاری رۆژنامەنوسان لە دەنگی ئەمریكاو چەند دەزگایەكی تری راگەیاندن راگیرا

باسک نێت
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كاری رۆژنامەنوسانی لە دەنگی ئەمریکا و چەند دەزگایەکی دیکەی راگەیاندن راگرت، کە لەلایەن حکومەتەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت.

بە گوێرەی فەرمانێکی جێبەجێکاری كە ترەمپ دەریكردووە، ئاژانسی ئەمریکی بۆ میدیای جیهانی، خراوەتە ناو لیستی ئەو ئەو دەزگا فیدراڵیانەی کە بە ناپێویست دانراوە، ئەوەش دوای بڕیارەکانی پێشووی دێت، بۆ وەستاندنی کارەکانی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە.
بەهۆی فەرمانەكەی ترەمپەوە، سەدان رۆژنامەنوس و كارمەندانی ستافی دەنگی ئەمریکا، رادیۆی ئەوروپای ئازادو رادیۆ لیبرتی دەزگاکانی دیکەی راگەیاندنی دەوڵەتیی، ئاگاداریان پێگەیشتووەو داوایان لێكراوە ناسنامەی رۆژنامەوانی و ئامێرەکانی کارکردنیان رادەست بکەن و، رێگرییان لێكراوە بچنە ناو ئۆفیسەکانیانەوە.

دەنگی ئەمریكا لەبارەی بڕیارەكەی ترەمپ، دەڵێت، سەرۆکی ئەمەریکا رۆژی هەینی رابردوو، سێ فەرمانێکی جێبەجێکردنی واژوکردووە، کە ئامانج لێی سنوردارکردنی چالاکییەکانی حەوت دەزگای فیدراڵییە، لەوانە ئاژانسی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی (USAGM) کە سەرپەرشتی دەنگی ئەمەریکا، ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد/رادیۆ لیبرتی و دەزگاکانی دیکەی میدیای فیدراڵی دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close