
ماڵپەڕی (ئۆیل پرایس)ی ئەمریکی:
باسک نێت
ئەمریکا حكوومهتى عێراق دەخاتە بەردەم دوو بژاردە “یان جێبەجێکردنی فەرمانەکان، یان سزاکان.”
فەرمانەكان پێکهاتوون لە دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە.
پێدانی قەرزە دواکەوتووەکانی کۆمپانیاكانی وزەی ئەمریکییەکان کە لە عێراق کار دەکەن.
ڕاگرتنى هاوردهى سەرچاوەکانی وزە لە ئێرانەوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سوودانی و ڕۆبیۆ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەناکاو خۆی لە ڕێککەوتنێکی خێرادا بینییەوە كه پهیوهسته به خێرا دهستپێكردنهوهى ههناردهى نهوتى ههرێمی كوردستان له ڕێگهى بۆرى نهوتى نێوان هەرێم و تورکیا.”
گفتوگۆکە زۆر ڕاشکاوانە بووە، وەزیری دهرهوهى ئەمریکا جەختی لەسەر گرنگیی ئەو بایەخە کردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەیدات بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزەدا، هەروەها پێدانهوهی قەرزە دواکەوتووەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە لە عێراق کار دەکەن و هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز دەدەن.
واشنتۆن دەیەوێت بەغدا بەتەواوی واز لە هاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێرانەوە بهێنێت، هەروەها دەیەوێت دەستبەجێ ڕێگە بدات بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ تورکیا.