جیهانڕاپۆرتهەواڵ

170 هەزار سەربازی ئیسرائیلی توشی نەخۆشی دەرونی هاتوون

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، سەربازە یەدەگە ئیسرائیلییەكان كە چەند مانگێكە خزمەتی سەربازییان تەواوكردووە، زیاتر داوای یارمەتی دەكەن بۆ چارەسەری تەندروستی دەروونی.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی بەرنامەیەكەوە كە ڕێگە بەو مافە دەدات، خواستێكی زۆر لە سەربازانی یەدەگ بۆ چارەسەری دەروونی هەبووە.

ئه‌وه‌شیانخستوه‌ته‌ڕوو، 170 هەزار سەرباز ناویان تۆماركردووە بۆ ئەو پرۆگرامە بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە خزمەتگوزارییەكانی چارەسەری دەروونی.

بەدواداچوونی ڕۆژنامە ئیسڕائیلیەكە دەریدەخات كە لەدوای جەنگی غەززەو ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەكانی حەماس و شكستە گەورە سەربازیەكەیان ، سوپای ئیسڕائیل لە ڕووی دەرونیشەوە تێكشكاوە و سەربازانی سوپا داوای چارەسەری دەرونی دەكەن.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close