جیهانڕاپۆرتهەواڵ

وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لەنامەیەكدا بۆ ئەمریكا داژیەتی خۆیان بۆ راگواستنی فەلەستینیەكان دەربڕیوە

وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لەنامەیەكدا بۆ ئەمریكا داژیەتی خۆیان بۆ راگواستنی فەلەستینیەكان دەربڕیوە

باسک نێت
پێگەی “ئەكسیۆس”ی ئەمریكی ئاشكرایكرد: پێنج لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و بەرپرسێكی باڵای فەلەستینی، نامەیەكی هاوبەشیان ئاڕاستەی ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە، تیایدا دژایەتی خۆیان بۆ پلانی راگواستنی فەلەستینیەكان لەكەرتی غەززە دەربڕیوە، وەك ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، لەكۆتاییەكانی مانگی رابردودا خستیەڕوو.

وەزیرانی دەرەوەی عەرەب، هۆشداریان داوەتە رۆبیۆ لە ئەگەری راگواستنی فەلەستینیەكان لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئاماژەیان بەوەشكردووە: فەلەستینیەكان نایانەوێت خاكی خۆیان بەجێبهێڵن، ئەوانیش بێدودڵی پشتیوانی هەڵوێستیان دەكەن، هەنگاوێكی لەوشێوەیەش رەهەندێكی مەترسیداری نوێ‌ بۆ ململانێكە زیاد دەكات.

داواشیانكردووە، لەبری راگواستنیان بەشدارییان پێبكرێت لەسەرلەنوێ‌ ئاوەدانكردنەوەی غەززە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close