
لەپەیامێکدا مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن خۆپیشاندانی بەرفراوان لەهەولێر ئەنجام دەدەین
باسک نێت
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ڕایان گەیاند: ئەگەر ئەمڕۆ سێ شەمە لیستی موچەی مانگی (12)ـی ساڵی 2024 رانەگەیەنرێت و تا رۆژی شەممە وەڵامی داواکارییەکانی مانگرتوانی سلێمانی نەدرێتەوە، ئەوا رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان بەبەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران و تەواوی چین و تێژەکان لە هەولێر ئەنجامدەدەین
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە