ڕاپۆرتكوردستان

نزیکەی هەزار و 190 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:

باسک نێت

نزیکەی هەزار و 190 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە.

ئەو 1190 کەسە، کاندیدانی سەربەخۆ، حزب و هاوپەیمانییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە خۆیان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کردووە.

کۆی گشتیی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، 100 کورسین؛ 95ـیان گشتین و پێنجیشیان بۆ کۆتا تەرخان کراون. دابەشکارییەکەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

  1. هەولێر: 32 کورسی
  2. سلێمانی: 36 کورسی
  3. دهۆک: 24 کورسی
  4. هەڵەبجە: سێ کورسی

(کۆی گشتی: 95 کورسی)

دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

  1. هەولێر: دوو کورسی
  2. سلێمانی: دوو کورسی
  3. دهۆک: یەک کورسی
  4. هەڵەبجە: سفر کورسی

(کۆی گشتی: 5 کورسی)

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close