
شارەزایەكی ئابوری عێراق:
یانزە هەزار فەرمانبەری حکومی نەخوێندەوارن
لە 12٪ی کارمەندانی کارەبا هیچ بڕوانامەیەکیان نییە
باسک نێت
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابوری، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویوتی، بەپێی کۆتا سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، 11هەزار فەرمانبەری حکومی نازانن بخوێننەوە و بنووسن، هەروەها بەپێی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی کارەبا بۆ ساڵی 2025، 23هەزار فەرمانبەر لە وەزارەتی کارەبا بێ بڕوانامەن، کە دەکاتە رێژەی 12٪ی کۆی گشتی فەرمانبەرانی وەزارەتەکە، کە ژمارەیان 187 هەزار فەرمانبەری میلاکی هەمیشەیییە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



