جیهانڕاپۆرتهەواڵ

لەماوەی هەفتەیەکدا حەوت منداڵ لە غە*ز*زە رەقبوونەتەوە

لەماوەی هەفتەیەکدا حەوت منداڵ لە غە*ز*زە رەقبوونەتەوە

باسک نێت

ریکاردۆ پیرێس، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی رێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: “تراژیدیا و قبووڵنەکراوە کە لە 23ـی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو حەوت منداڵی تازە لەدایکبوو بەهۆی سەرما و نەبوونی پەناگەوە لە غە*ز*زە گیانیان لەدەستداوە.”

بەرپرسەکەی یونیسێف دەشڵێت: “ئەو شێوازی گیانلەدەستدانەی دەتواندرێت رێگری لێبکرێت، ئەو دۆخە نائومێدکەرە نیشان دەدات کە رووبەڕووی خێزانەکان و منداڵان لە سەرانسەری کەرتی غە*ز*زە بووەتەوە.”

یونیسێف هۆشداریشیدا لەوەی کە دەکرێت نزمبوونەوەی پلەی گەرما ببێتە هۆی ئەوەی منداڵی زیاتر لە غە*ز*زە بەهۆی سەرماوە گیانلەدەستبدەن.

جگە لە نزمبوونەوەی پلەی گەرما و رەقبوونەوەی منداڵان، یونیسێف ئاماژە بەوەش دەکات، خەڵکی غە*ز*زە رووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی وەکو نەبوونی پەناگە، خۆراک و دامەزراوە تەندرووستییەکان بوونەتەوە.

جەنگی غە*ز*زە لە حەوتی ئۆکتۆبەری 2023 بە هێرشی حە*ما*س بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد کە لەو رۆژەدا هەزار و 100 کەسیان کوشت.

ئیسرائیلیش لەو کاتەوە هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و لەو کاتەوە 45 هەزار و 500 کەس لە غەززە کوژراون.

لەو کاتەوەش جەنگەکە دەستیپێکردووە، ئیسرائیل گەمارۆی خستووەتە سەر غەززە و 2.3 ملیۆن دانیشتووی لە لێواری برسێتیدان.

21ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، دادگای نێودەوڵەتیی تاوان بەتۆمەتی “ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی” فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل دەرکرد.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close