
بەناوی کوردایەتیەوە هێرشەکانتان بۆ سەر ئیسلام ڕاگرن!
سیروان جەلال✍️باسک نێت
لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا
کۆمەڵێک بەناوی کوردایەتی و بەحساب سۆزو فرمێسکی تیمساحی بۆ ڕۆژئاوا،بەربوونەتەکفرکردن و بێدینی و قسە ووتن بەدینی ئیسلام کە زۆرینەی خەڵکی ئیسلامناسی ئەم ووڵاتە ئیماندارو موسوڵمانن!
ئەوانە تەنها خەریکی ژاوەژاو قیژەکردنن،ئیشیان ئەوەیە بڕشێنەوە بەسەر ئەم پەیامەی ئێمەی خەڵکی کوردستان،ئەگەرنا هیچ لەبارا نەبوون و بەدوای بیری بۆگەن و کفری لاڕێگەوەن کە چەندین ساڵە ئەم میللەتە لە زبڵدانی هاویشتوون،ئەوانە بەنەزانین نیە کە کەڵبەیان بەرداوەتە ئەم بەرنامە پاک و خاوێنەی ئێمە کە باوو باپیرمان لە دێر زەمانەوە بەپاکی قەبووڵیان کردووەو خەباتیان بۆکردووەو پاراستوویانە،
با بزانن بە دوو هەتیوومچەو سوک و ڕسوا بە دروشمی پیس و بۆ گەنیان توانای ئەوەیان نیە دڵگەرمیمان لەئاست ئەم سوکایەتیەی ئەوان کەم ببێتەوە،
با بزانن ئەمە دەستێکی ڕەشەو بەردەوام ئەبن وە ئیش لە سەر ڕۆڵەکانی ئەم گەلە ستەم دیدەیە ئەکەن و بە هەموو هەوڵیان ئەیانەوێ بەرەو فەسادو بێ ڕەوشتیان ببەن،بەڵام خەیاڵیان خاوە ئەم میللەتە ڕەسەنە خاوەنی خەباتێکی پشوودرێژی ئیسلامەتیە کە مێزەرە حوکمی کردووەو بە یەک زللەی پۆڵاین کەڕوکاس دەبن خوایاربێ،
بۆیە من دوا لە بزووتنەوەی ئیسلامی و لایەنەکانی تری ئەم گۆڕەپانە دەکەم کە خۆیان بە موسوڵمان دەزانن.
سنورێک بۆ ئەم بەرەڵایی و بێ دینیە دابنێن کە خەریکە هەندێ کۆلکە موسوڵمانیش لەگەڵ شەپۆلەکەدا بە نەفامی و بێ ئاگایی دەڕۆن و تێ کەوتوون.




