كەش و هەوا

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

باسک نێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان:

ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتیی نیمچە هەور دەبێت. تەمومژێکی چڕ لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و سەنتەری پارێزگای سلێمانی دروست دەبێت و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.

لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆوە، کاریگەریی شەپۆلێکی نوێی دابارین سەرەتا لە پارێزگای دهۆکەوە بە نمەباران دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت، پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەرییەکە دەگاتە ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم.

 سبەی سێشەممە ئاسمانی هەرێم دەبێتە هەوری تەواو و بارانبارین سەرتاسەری ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینیش دەکرێت ئەم ناسەقامگیرییەی کەشوهەوا تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام بێت.

پلەکانی گەرما لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا ڕوو لە دابەزین دەکەن، بە جۆرێک سبەی سێشەممە 3 بۆ 4 پلە ساردتر دەبێت لە ئەمڕۆ.

نزمترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی سێشەممە:

حاجی ئۆمەران: 1 پلەی ژێر سفر
سۆران: 3 پلە
سلێمانی: 6 پلە
دهۆک و زاخۆ: 7 پلە
هەولێر: 11 پلە
کەرکوک و گەرمیان: 12 پلە

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close