جیهان

ئەمەریکاو بەریتانیا یەمەنیان ساروخ باران کرد

🔴 بۆردوومانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسیەکانی یەمەن دەستی پێکرد

🔷فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بەندەری حەدیدەی یەمەن کە لە کۆنترۆڵی حوسیەکانی یەمەندایە بۆردوومان کرد

♦هاوکات دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە سەنــعای پایتەختی یەمەن و چەند ناوچەیەکی دیکە بیستراوە

🔷پنتاگۆن بڵاویکردەوە دە ئامانجی سەرەکی حوسیەکان لە یەمەن لەلایەن فڕۆکەجەنگیەکانی ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج و هێرشەکان سنووردار دەبن

🔶بە پێی هەواڵی رۆیتەرز حوسیەکان چەک و تەقەمەنیە قورسەکانیان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لەوناوچەیە گواستۆتەوە بۆ ئەوەی لەو هێرشانەی ئەمریکا و بەریتانیا پارێزراو بن.

♦هاوکات بەرپرسانی حوسیەکان هۆشداری دەدەن و دەڵێن ئەو هێرشانە بێ وەڵام نابن و ناوچەکە دەسوتێنین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close