ئابووریعێراق

بانکی ناوەندی بڕیارێکی نوێی بۆ دابین کردنی دۆلار دەرکرد

🔷بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دابینکردنی دۆلاری کاش لە کەمترین کاتدا بۆ بانکە رێگەپێدراوەکانی عێراق بەپێی ئەو رێژەیەی کە بانکەکان پێویستیانە.

🔶بانکی ناوەندی عێراق نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی ئەو رێنماییانەی پێشووتر دەریان کردووە سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە بانکە بازرگانییە رێگەپێدراوەکان، ئامادەن بەپێی رێژەی پێویست دۆلاریان بۆ دابین بکەن.

🔷ئاماژەی بەوەش کردووە، بانکە بازرگانییە رێگەپێدراوەکان لە رێگەی ئەو بەستەرەی لە نوسراوەکەدا هاتووە بە کەمترین کات دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن و دۆلاری کاش بەپێی رێنماییەکان بەدەستبهێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close