عێراقكوردستان

زانیاری نوێ لەبارەی خستنەکاری چەند کامێرایەکی تیژڕەویی لە سلێمانی

کۆمەڵێک لە کامێرا جێگیرەکانی سەنتەری شاری سلێمانی بە شێوازی تاقیکاری کەوتونەتە کار و ماوەیەکی دیکە سەرپێچی تۆمار دەکەن، لە بەرامبەردا وتەبێژی هاتوچۆ ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، “تا ئێستا بڕیاری لەو شێوەیە نەدراوە.”

باسک نێت

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی هاوتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، کۆمەلێک لەو کامێرا جێگیرانەی ماوەیەکە لە شوێنە جیاوازەکانی سەنتەری شاری سلێمانی دانراون دەکەونە کار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کامێراکان لە ئێستادا بە شێوازی تاقیکاری خراوەنەتە کار، لە ماوەی داهاتوش سەرپێچی تۆمار دەکەن و، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆش لەوبارەیەوە راگەیەنراوی فەرمی دەبێت.

هاوکات بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا لە بەرێوەبەرایەتییەکە بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە و ئەگەر ئەو کامێرایانە بخرێتە کار ئەوا بە شێوەیەکی فەرمی رایدەگەیەنن.

لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ پشت بە کامێرای تیژرەویی بەستراوە، لە ماوەی رابردوش وەزارەتی ناوخۆ کامێرای پۆینت تو پۆینتی لەسەر بەشێک لە رێگا خێراکانی دەرەوەی شارەکان جێگیرکرد، بەڵام لەلایەن هاوڵاتیانەوە رەخنەی زۆر لێگیرا، لە بەرامبەردا بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆ، لە ئەنجامی جێگیریکردنی ئەو کامێرانە روداوەکانی هاتوجۆ کەمیان کردوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close