
حکومەتی عێراق 9 تریلیۆن دیناری بۆ مووچه قەرزکردووە
باسک نێت
عودەی عەواد؛ سەرۆكی كوتلەی سادیقون لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند زانیارییەكی گرنگ و نەبیستراوی سەبارەت بەدۆخی دارایی و سیاسی عیراق ئاشکراکرد.
عەواد دەڵێت: حكومەت لەمانگی یەكەوە تائێستا، بڕی 9 تریلیۆن دیناری لەناوخۆی وڵاتەكەی قەرز كردووە.
ڕوونیشیکردەوە: ئەو قەرزە بۆ داپۆشینی كورتهێنانی بوودجەو دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکە بووە.
دەشڵێت: هۆكاری سەرەكی ئەو قەرزە دەگەڕێتەوە بۆ داخستنی گەرووی هورمزو وەستانی هەناردەكردنی نەوت، نەك زیادبوونی خەرجییەكانی حكومەت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




