
لێدوانی نوێی سودانی لەبارەی هەرێمی کوردستان
باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق :
ئەوانەی چەکیان هەڵگرتووە (گروپە چەكدارەكان)، بژاردەی ئەوەیان لەبەردەمدایە بچنە ناو دامەزراوە ئەمنییەکان یان کاری سیاسی بكەن، ئەم ئاڕاستە رێککەوتنی لەسەركراوەو بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی.
قسەكردن لەسەر قەرزی دەرەکی لە كەشو هەوای هەڵبژاردندا دێت نەک پرسێكی تەکنیکی و لە (13) ملیار دۆلار تێناپەڕێت، کە زۆر کەمترە لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.
پرسی نەوتمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلایی کردەوە، کە لە ساڵی 2009ەوە بە هەڵواسراوی مابوەوە.
گفتوگۆ لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانەوە بەردەوامە، کە کاریگەری لەسەر بەردەوامیی پێدانی موچەی فەرمانبەران نابێت.
دانانی نێردەی سەرۆک ترەمپ بۆ عێراق هەنگاوێکی گرنگە، بەتایبەت کە بەڕەچەڵەک عێراقییە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا.



