عێراقهەواڵ

هەردوو براکە دەستگیرکران کە ئامۆزاکانی خۆیان کوشتبوو

پۆلیسی سەڵاحەدین:
باسک نێت – کەرکوک
هەردوو تۆمەتباری روداوی تەقەکردنەکەی کەرکوکمان لەقەزای بێجی دەستگیرکرد کە دوو کەسیان کوشتووەو یەکێکیشیان بریندارکردووە.

دەستگیرکراوەکان دوو بران بەناوەکانی ( ض.ع.م ) و ( أ.ع.م ).

دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارن بە تەقەکردن لە سێ ئامۆزای خۆیان لەقەزای دووبزی کەرکوک، دووانیان کوژراون و یەکێکیشیان بریندارە.

هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەدین ئەنجام دراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close