
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە:
باسک نێت
– ٥,٠٠٠ شەهید و بێسەروشوێن و ٩,٥٠٠ بریندار لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە.
– ٢,٦٠٠ دەستگیرکراو لە نێویاندا ژن و منداڵ، لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژ دەستدرێژی ئیسرائیلدا بۆ سەر باکووری کەرتی #غەززە هەیە.
– ئێمە بە توندترین شێوە ئیدانەی بەردەوامی دەستدرێژی زەمینی هەمەجیانە دەکەین بۆ سەر پارێزگاکانی باکووری کەرتی غەززە و تەواوی کەرتی غەززە.
– ئێمە دوژمنی ئیسرائیل بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە تێکچوونی بارودۆخی مرۆیی لە پارێزگای باکووری کەرتی غەززە.
– ئێمە ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی و بەشدارییان لە کۆمەڵکوژیەکەدا کردووە، بە بەرپرسیار دەزانین لە کۆمەڵکوژییەکانی کەرتی غەززە.
– داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی تاوانی جینۆساید لە غەززە.