كوردستانهەواڵ

وەزیری پەروەردە: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆئەوەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن

کاروخ عەبدوڵا نوێنەری گشتی وانەبێژان :باسک نێت

دەستەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم، سەبارەت بە بابەتی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوونەتەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە جەختی لەوەکردووەتەوە، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ ئەو مەبەستەش لە ٢٦ـی حوزەیرانی ئەمساڵ نوسراویان کردوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بابەتی دامەزراندنی وانەبێژان بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

لە ١١ی حوزەیران ئەمیندارێتی گشتی عێراق نوسراوی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردوە بۆ ئەوەی وەڵامی نوسراوی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بدەنەوە.

وەزیری پەروەردە پێی راگەیاندوون، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆئەوەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ پێش ساڵی نوێی خوێندن بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close