عێراقكوردستانهەواڵ

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپیی حكومەتی عێراق، وەفدێكی وەزارەتەكەمان لە بەغدادە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات، “وەفدێكی وەزارەتمان بۆ ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپیی ماڵان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبوونەوە”.

ئەوەش خراوەتەروو، لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامەكانیان ئەرێنی بوو لەسەر ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان”.

دەشڵێت، “وەفدەكەی وەزارەت بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت سەبارەت بە ناردنی بەشە نەوتی هەرێم سەردانی بەغدادی كردووە و دوای ئەوەی دابەشكردنی كاروانی یەكەم بەرەو كۆتایی دەچێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close