ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

چەند بڕیارێک لە بانکی ناوەندی عێراقەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە رێگەی سەکۆی تایبەتی بانکەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “لە هەفتەی ئایندەوە تەواوی مامەڵەداراییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی کە لەلایەن کۆمپانیاکان و هاوڵاتیانەوە ئەنجامدەدرێت رادەگیرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هیچ کۆمپانیا و هاوڵاتیەک ناتوانێت خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدات بۆ هاوڵاتیانی دیکە ئەگەر لە بانکی ناوەندیی خۆی تۆمارنەکات و راپۆرتی سێ ساڵی رابردووشی تۆمار نەکردبێت”.

باسی لەوەش کرد، “پێویستە هەر کۆمپانیایەکی پارەدانی ئەلیکترۆنی یاخود نوسینگەیەک سەردانی بانکی ناوەندیی بکات لەگەڵ تۆماری تەواوی حەواڵەکانی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامیداوە و لەگەڵ پڕۆژەنامەیەکیش کە تیایدا ئاماژە بدات بەوەی بۆ ئەمساڵ چەند حەواڵەی ناوخۆی ئەنجامدەدات”.

ئەوەشی خستە روو، “بە گوێرەی یاسای ژمارە سێی ساڵی ٢٠١٤ـی پارەدانی ئەلیکترۆنی رێساکان بەسەر کۆمپانیاکان و نوسنیگەکاندا جێبەجێدەکرێت و پێویستە هەموو کۆمپانیا و نوسینگەیەک پابەندبێت پێوەی گەرنا مافی حەواڵە و مامەڵەکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close