
فوئاد حسێن:
تەواوی ناوچەكە لەژێر ئاگردایەو مەترسی دەگاتە وڵاتانی تریش
باسک نێت
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا:
عێراق مەترسی هەیە لە فراوانبونی روبەڕوی ململانێ لە ناوچەكە.
هۆشداریدەدەین لە بەردەوامی دوژمنكارییەكان بۆ سەر لوبنان، بەبێ بوونی فشاری نێودەوڵەتی جەنگ قوڵتر دەبێتەوە.
كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شكستیهێناوە لەمامەڵەكردن لەگەڵ پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل و، تەواوی ناوچەكە لەژێر ئاگردایە.
هەڕەشەكان دەگەنە وڵاتانی ترو دۆخەكە مەترسیدار دەبێت، ئەگەر فشاری نێودەوڵەتی پێویست نەبێت.
لوژیكی جەنگ زاڵە بەسەر گوتارەكاندا، بەتایبەت لەلان قەوارەی زایۆنیزمەوە، بێئەوەی هیچ فشارێكی لەسەر بێت، لەلایەن هیچ لایەنێكی نێودەوڵەتیەوە.
عێراق داوای بەستنی لوتكەیەكی عەرەبی ئیسلامی دەكات، لەمیانی كۆبونەوە وەزیرانی دەرەوەی عەرب، كە ئەمڕۆ لە نیویۆرك رێكدەخرێت.