كوردستانهەواڵ

هاتووچۆ ئاماری ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

باسک نێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژنی قوربانی رایگەیاند: “سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی شاری هەولێریان کردبوو، بەڵام لەهەرچوار رۆژی جەژنی قوربان، تەنیا سێ رووداوی هاتووچۆ لای ئێمە تۆمارکراوە، هێلکارییان بۆ کراوە، خۆشبەختانە هیچ کەسێک بریندار نەبووە و کەسیش گیانی لەدەست نەداوە.”

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچوۆی هەولێر باسی لەوەکردووە، ئامارەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رێژەی رووداوی هاتووچۆ لە شاری هەولێر تا “ئاستێکی باش” روو لە کەمبوونەوەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close