كوردستانهەواڵ

شاخی گوڵان کراوەتە کانی دەرهێنانی بەرد و ڕێکخراوێکی ژینگەیی دژی ئەم کارە هەڵوێست وەردەگرێت

دارستانی سروشتی شاخی گوڵان لە دەربەندیخان بەتەواوی دارەکانی بڕاونەتەوە و کراوەتە شاخێکی ڕووتەڵ.

باسک نێت – دەربەندیخان

شاخی گوڵان کراوەتە کانی دەرهێنانی بەرد و ڕێکخراوێکی ژینگەیی دژی ئەم کارە هەڵوێست وەردەگرێت.

ڕێکخراوی سروشتی کوردستان پێی وایە کانەبەردەکانی دەربەندیخان:
دەستدرێژییان کردووەتە سەر ژینگەی سروشتی.

ڕوبەریی سەوزایی، درەخت، ڕوپۆشی ڕووەکی، زیندەوەری وردیان لەناوبردووە، خاکیان توشی ڕاماڵین و داڕمانکردووە.

کارکردنیان دژی یاسای پاراستنی دارستانە، دژی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگەیە.

قایمقامیەتی دەربەندیخان بە بەرپرسی یەکەم دەزانین لە کارکردنی کانە بەردەکان.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەم ڕێکخراوە لەبەردەم بینای قایمقامییەتی دەربەندیخان هەڵوێست وەربگرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close