عێراقكوردستانهەواڵ

كەی عێراق مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت

خەریکە 50 رۆژ تێدەپەڕێت هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، هیچ ئاسۆیەکیش دیار نییە كەی عێراق مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم راگەیاندووە، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان رەوانەی بەغداد كراوە و وردبینیشی بۆ كراوە، بەڵام تائیستا دیار نییە كە كەی مووچەكانیان رەوانە دەكرێت، كە بڕەكەی 339 ملیارە دینارە، چونكە تائێستا لیستەكە لەلایەن بەغدادەوە پەسەندنەكراوە.

جێی باسە سەرجەم وەزارەت و دەستەكانی حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرتووە، تەنها هێزە ئەمنییەكان نەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close