عێراقكوردستانهەواڵ

شاندێكی تەكنیكیی هەرێم لە بەغدایە

باسک نێت

شاندێكی تەكنیكیی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە، ئەوان تاوتوێی چارەسەركردنی چەند پرسێكی هەڵپەسێردراو لە نێوان هەولێر و بەغدا لە سایەی ئەو لێكنزیكبوونەوەی هەیە دەكەن، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق باسی كاری لیژنەكەی هەرێم و چارەسەری كێشەكان دەكات، دووپاتی دەكاتەوە كە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی چوار بێ هیچ كێشەیەك دەگات.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی باسی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە هاوشێوەی فەرمانبەرانی پارێزگەكانی عێراق دەكات، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بەغدا مانگانە بڕی 950 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات، كە ئەوە لە یاسای بودجەشدا هەیە.

روونی كردەوە، لە بابەتی بەجێكردنی مووچە، باسی بانكە فیدراڵییەكان كراوە، كە ئێستە ئەو بابەتە كێشەی لەسەرە، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی فەرمانبەرانی لە بانكە تایبەتەكانی هەرێم بەجێ كردووە، كێشەیەكی تریش هەیە، ئەویش دەبێت حكوومەتی هەرێم داهاتە سیادییەكان بداتە بەغدا، بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت حكوومەتی هەرێم بڕیاری داوە داهاتەكانی بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی رەوانە بكات، ئێستەش شاندێكی تەكنیكیی هەرێم لە بەغدایە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close