جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبێتەوە

باسک نێت

‎بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتۆنە، لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبێتەوە.

‎هاوکات” ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سودانی و بایدن چەند دۆسیەیەکی ئابووری، سیاسی و ئەمنی لەگەڵ کاراکردنی چەند بەشێکی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا تاوتوێ دەکەن.

‎پێش ئەو دیدارەش سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، دیداری سێیەمیشی لەگەڵ لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەبێت کە بڕیارە لە بارەگای پێنتاگۆن بەڕێوەبچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close