عێراقكوردستانهەواڵ

کەی پارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم

باسک نێت

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بە تەواوی وردبینیان بۆ بەشێکی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە و لەلایەن وەزیری دارایشەوە داوایان لێکراوە بەردەوامبن.

ئەوەش باسکراوە، “ئەگەر هیچ هەڵەیەک نەبێت لە زانیاریەکاندا رۆژی یەکشەممە پارەکە بۆ هەرێم دەنێردرێت و رێکاری ناردی 618ملیار دینارەکە تەنها وردبینی ئێمەی ماوە لە وەزارەت و پاشان بڕیاری ناردنی دەدرێت لە لایەن وەزیری دارایی عێراقەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم ئاستەنگی دروست نەکات مووچەی مانگی سێ بە کارتی بانکی رەوانەی مووچەخۆران دەکرێت، چونکە هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دەستکردن بە دروستکردنی هەژماری ئەلیکترۆنی لە 25رۆژدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close