عێراقكوردستانهەواڵ

لەم حاڵەتەدا ئەگەری هەیە هاوڵاتیان بەشە خۆراکەکەیان ببڕدرێت

سیامەند قادر نانەکەلی بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە ساڵی نوێ پرۆسەی بەئەلیکترۆنی کردنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر دەست پێبکات، دەڵێت، “پێویستە لەماوەی دیاریکراودا هاوڵاتیان سەردان بکەن و پسوڵەکەیان بە ئەلیکترۆنی بکەن ئەگەرنا بەشەخۆراکەکانیان دەبڕدرێت.”

بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر دەشڵێت،”بڕیار بوو مانگی ئاب لە هەولێر پسووڵەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی ئەلیکترۆنییەوە کارەکان ڕاگیران و نەتوانرا لە کاتی دیاریکراودا جێببەجێ بکرێت.”

سیامەند قادر نانەکەلی ئاماژەی بەوەشکردووە، “تا ئێستا کارەکانی گۆڕینی پسوڵەتی خۆراک لە پێنج پارێزگای عێراق تەواو بوون ئەو پارێزگایانەش بریتین لە بەغدا، نەجەف، میسان، کەربەلا و دهۆک.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “حکومەتی عێراق لایەنی بەرپرسی لە هەرێم ئاگادار کردووەتەوە کە بڕیارە ساڵی نوێ پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک دەستپێبکات. پێشبینی دەکەین لە هەولێر بکەوێتە هاوینی ٢٠٢٤.”

ئەوەش لەکاتێکدایە، ٤٨٨ هەزار و ٧٨٩ خێزان لە هەولێر پسووڵەی خۆراکیان هەیە و بۆ هەر پارێزگایەک دوو مانگ دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی لەوماوەیەدا پسوڵەکانیان بە ئەلیکترۆنی بکەن.

هاوکات، هێشتا لە پارێزگای سلێمانی پڕۆسەکە دەستیپێنەکردووە و چاوەڕوانی حکومەتی عێراقن بۆ دیاریکردنی کاتی دەستپێکردنی پرۆسەکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close