
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای روسیا، گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وتوه و له ماوه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیشیاندا توانیویانه 854 (هه‌شتسه‌د و په‌نجا و چوار) تانك، 2.205 (دو هه‌زار و دوسه‌د و پێنج) زرێپۆش تێكبشكێنن و 177 (سه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 154 (سه‌د و په‌نجا و چوار) هێلیكۆپته‌ر بخه‌نه خواره‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی The Kyiv Independent له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیاوه رایگه‌یاندوه، له درێژه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی روسیا و وڵاته‌كه‌یان، له 24ی (شوبات/2)ی 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه 21.000 (بیست و یه‌ك هه‌زار) سه‌ربازی سوپای روسیا بكوژن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیاندا توانیویانه 854 (هه‌شتسه‌د و په‌نجا و چوار) تانك، هه‌زار و 2.205 (دو هه‌زار و دوسه‌د و پێنج) زرێپۆش، 143 (سود و چل و سه‌ك) ئۆتۆمبێلی موشه‌ك هاوێژ و 403 (چوارسه‌د و سێ) تۆپهاوێژ تێكبشكێنن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، 69 (شه‌ست و نۆ) سیستمی دژه فڕۆكه، 1.543 (هه‌زار و پێنجسه‌د و چل و سێ) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، 76 (حه‌فتا و شه‌ش) بارهه‌ڵگری گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیان له‌ناوبردوه و هه‌روه‌ها، 177 (سه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 154 (سه‌د و په‌نجا و چوار) هێلیكۆپته‌ر و 182 (سه‌د و هه‌شتا و دو) فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان خستوه‌ته خواره‌وه.