
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەوە لە سەرانسەری جیهاندا یەک ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی داتا تەندروستییە جیهانییەکان تا ئێستا سێ ملیۆن و ٢٢١ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها لەو ژمارەیەش یەک ملیۆنیان چاکبونەتەوە و ٢٢٨ هەزار و ٢٥٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی رێزبەندی وڵاتان ئەمریکا یەکەم وڵاتە بۆ زۆری ژمارەی توشبوان و تا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٤ هەزار کەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەدوای ئەمریکاش ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و تورکیا زۆرترین توشبوویان هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە