بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستان
مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی، ئامادەکارییەکانی بۆ چەند پرسێک تاوتوێ کرد

مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی، ئامادەکارییەکانی بۆ چەند پرسێک تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٧/٥/٢٠٢٥ بەرامبەر ٩ی ذی العقدەی ١٤٤٦کۆچی بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی، مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا. سەرەتای کۆبوونەوەکە، بەڕێز رابەری گشتی تیشکی خستەسەر دواگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بە چەندین بابەتی سیاسی گرنگ دا سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو.
هاوکات، مەکتەبی سیاسی لە کۆبوونەوەکەیدا هەڵسەنگاندی ووردی کرد لەسەر ڕاپۆرت و کارو چالاکی ئۆرگان و مەڵبەند و مەکتەبەکانی باسک و یەکێک لە خاڵە جەوهەرییەکانی کۆبوونەوەکە ئامادەکارییەکان بوو بۆ یادەکانی ١٣/٥ ساڵرۆژی ڕاپەڕینی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور و دامەزراندنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و کۆچی دوایی رابەری رابونی ئیسلامی جەنابی مەرحوم مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز خوای میهرەبان بیخاتە بەهەشتی نەبرڕاوەی خۆی.
مەکتەبی سیاسی، هەوڵ و تێکۆشانی مەڵبەند و ئۆرگانەکان و راگەیاندنی بزووتنەوەی بەرز نرخاند بۆ ئامادەکاری بۆ ئەو یادانەو سەلماندنی مێژووی شکۆمەندی ئەو بزاڤە ئیسلامییە، لەلایەکی تریشەوە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی بۆ دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کە هەموو مانگێک قەیران بۆ هاووڵاتیان و مووچەخۆران دروست دەبێت.
مەکتەبی سیاسی باسک بەوپەڕی نیگەرانیەوە دەڕوانێتە ئەو ئاڵۆزیانەی بۆ جیهانی ئیسلامی دروست دەکرێت هەر لە سوریا و لوبنان و فەلەستین و یەمەن و پاکستان




